به‌پۆل شه‌هیدبوون خه‌سڵه‌تی پێشمه‌رگانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه، كه‌م مانگ و ته‌نانه‌ت كه‌م رۆژیش هه‌یه كه پۆلێك له رۆڵه‌كانی شۆڕشی نوێ تاجی سه‌روه‌رییان له‌سه‌ر نه‌نابێت.
رۆژگارێك به‌پۆل به‌ره‌وپیری مه‌گه‌وه‌چوون كێبڕكێی نێوان پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی و شۆڕشی نوێ بوو، كێبڕكێ بۆ سه‌رلماندنی ئازایه‌تی و سه‌لماندنی ئیراده‌ی ده‌رپه‌ڕاندنی هێزی داگیركه‌ر له خاكی داگیركراوماندا.
شه‌هیدبوونی هه‌ڤاڵان (شوانه‌ی ته‌نسیق و جمهور مسته‌فا و نه‌وزاد عوسمان) یه‌كێكه له‌و سه‌دان نموونه‌ی پێشمه‌رگه كه به پۆل شه‌هیدبوون و ده‌رخستنی زیاتری فیداكاری و خۆنه‌ویستییه‌ی پێشمه‌رگه‌ن، نموونه‌ی ئیراده و هێزی تۆكمه‌ی رۆڵه‌ی گه‌لن.
ئه‌و رۆڵه جوامێرانه، رۆژی 15/11/1987 له ناوچه‌ی ئاغجه‌له‌ر كه‌وتنه بۆسه‌ی جاشه‌وه و شه‌هیدكران.
شه‌هید شوانه‌ی ته‌نسیق
عه‌لی حسێن حه‌سه‌ن ناسراو به شوانه‌ی ته‌نسیق، له دایكبووی ساڵی 1956ی گه‌ڕه‌كی ئیمام قاسمی كه‌ركوكه، له حه‌فتاكاندا كه خوێندكاری ناوه‌ندی بوو په‌یوه‌ندیكردووه به یه‌كێتی قوتابیانی كوردستانه‌وه و بۆته لێپرسراوی به‌شی رۆشنبیری لقی كه‌ركوكی ئه‌و یه‌كێتییه، ساڵی 1974 له دووه‌م كۆنگره‌ی یه‌كێتی لاوانی كورستان به ئه‌ندامی سكرتاریه‌ت هه‌ڵبژێردرا و دواتر كرایه لێپرسراوی لقی كه‌ركوك، هه‌مان ساڵ كه شه‌ڕ هه‌ڵگیرسایه‌وه بوو به پێشمه‌رگه و دوای نسكۆی 1975 گه‌ڕایه‌وه كه‌ركوك و درێژه‌ی به خوێندن دا، هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌دا په‌یوه‌ندیكردووه به كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه.
ساڵی 1980 خوێندنی زانكۆی ته‌واوكرد و بوو به پێشمه‌رگه له هه‌رێمی دووی كه‌ركوك و ساڵی دواتر كرایه رابه‌ری سیاسی هه‌رێمه‌كه، ساڵی 1982 كرایه لێپرسراوی رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه له تیپه‌كانی 21ی كه‌ركوك و 25ی خاڵخاڵان و ته‌واوی رێكخستنه‌كانی ناو كه‌ركوك و چه‌مچه‌ماڵ.
ساڵی 1984 كرایه نوێنه‌ری یه‌كێتی له لیژنه‌ی ته‌نسیق (هه‌ماهه‌نگی)ی نێوان یه‌كێتی و رژێمی عیراق له كه‌ركوك.
شه‌هید جمهور
جمهور مسته‌فا عه‌لی، له دایكبووی ساڵی 1959ی گه‌ڕه‌كی ته‌په‌ی كه‌ركوكه، ده‌رچووی قۆناغی زانكۆیه، ساڵی 1977 په‌یوه‌ندیكردووه به رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه و ساڵی 1981 بووه به پێشمه‌رگه له هه‌رێمی دووی كه‌ركوك، ساڵی 1986 كراوه‌ته رابه‌ری سیاسی له تیپی 25ی خاڵخاڵان.
شه‌هید نه‌وزاد
نه‌وزاد عوسمان عه‌بدوڵڵا ناسراو به چیا، له دایكبووی ساڵی 1961ی گه‌ڕه‌كی ئیمام قاسمی كه‌ركوكه، ده‌رچووی قۆناغی ئاماده‌ییه و هه‌رچوار زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و توركمانی و فارسیی به باشی زانیوه، ساڵی 1974 بۆته پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول و دوای نسكۆی 1975 گه‌ڕاوه‌ته‌وه كه‌ركوك، ساڵی 1979 په‌یوه‌ندیكردووه به رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستانه‌وه، له ماوه‌ی ساڵانی 1980-1982 به‌شداربووه له چالاكییه شۆڕشگێڕییه‌كانی ناو شاری كه‌ركودا، له سه‌ره‌تای ساڵی 1983دا بووه به‌پێشمه‌رگه له تیپی 21ی كه‌ركوك.
ئاوات کۆکەیی