سلێمانی؛ لە 24 سەعاتدا تابلۆی نوێ بۆ 627 ئۆتۆمبیل دروستکراوە

12:07 - 2022-05-23
کوردستان
469 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی لە 24 سەعاتدا 627 تابلۆی نوێی بۆ ئۆتۆمبیلی ژمارە سلێمانی دروستکراوە و داواش لە شۆفێران دەکات، ئەگەر پێویستییان بەگۆڕینی تابلۆی نوێ نییە، مامەڵەی گۆڕینی نەکەن تا گرفت بۆ کاروباری ئەو کەسانە دروست نەبێت کە مامەڵەی یاسایی نوێکردنەوەی ساڵنامە یان گۆڕینی ساڵنامەیان هەیە.
عەقید بەختیار محەمەد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی بەکوردسات نیوزی راگەیاند، زۆری خواست لەسەر تابلۆی نوێ وایکردوە، بیر لەوە بکرێتەوە دەوام تا سەعات 5ی ئێوارە درێژ بکرێتەوە و دەوامی بەڕێوەبەرایەتییەكە بكرێت بە دوو كات.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە گۆڕینی تابلۆ نەکراوەتە مەرج بۆ هەموو ئۆتۆمبیلەکان بەڵکو پێویستە ئەوانەی ساڵنامەیان بەسەرچووە یان یەکەمجارە تۆمار دەکرێن یاخود ئاڵوگۆڕی خاوەندارێتیان بۆ دەکرێت.

#بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان