دهۆك سێیەمی ریزبەندییە

10:52 - 2023-11-14
وەرزش
149 جار خوێندراوەتەوە

رەوەز ئیسماعیل

 

رۆژی پێنجشەممە 9/11/2023 یارییەكانی هەفتەی چوارەمی خولی نایابی تۆپی پێی یانەكانی عیراق  دەستپێكردو تا رۆژی شەممە 11/11 بەردەوام بوون.
تیپی یانەی نەورۆی شاری سلێمانی لەم هەفتەیەی یارییەكاندا دوو خاڵی گرنگی لە نێو یاریگاو هاندەرانیدا لەكیس خۆی داو 0-0 لەگەڵ یانەی مینا یەكسان بوو، بەمەش نەورۆز پاش ئەوەی یەكەم یاریی خۆی لەدەرەوەی یاریگای خۆی 2-0 لە زەورا بردەوە، دووچاری دوو دۆڕاندنی یەك لەسەر یەك بوو، یەكەمیان لە یاریگای خۆیدا 0-1 بە دهۆك و دووەمیشیان لەكوت 1-2 بە قووە جەوی، ئەم هەفتەیەش لە نێویاریگای سلێمانی و هاندەرانیدا 0-0 لەگەڵ مینا یەكسابوو، بەمەش نەورۆز بە بردنەوەیەك و یەكسان بونێك و دوو دۆڕاندن خاوەنی 4 خاڵەو 16 یەمینی ریزبەندیی ئەم خولەیە.
سەبارەت بە یانە بەشدارەكانی تری كوردستان لەم خولەدا، دهۆك بە دوو بردنەوە و دوو یەكسان بوون سێیەمی ریزبەندیی ئەم خولەیە و هەولێریش وەك نەورۆز بە بردنەوەو یەكسان بوونێك و دوو دۆڕاندن لەپاش نەورۆزەوە دێت و 17 یەمی ریزبەندییەو زاخۆش بە سێ یەكسان بوون و دۆڕاندێك 3 خاڵی هەیەو 18 یەمی ریزبەندییە، شایانی باسە قووە جەوی بە 4 بردنەوەی یەك لەسەر یەك یەكەم و شورتەش بە 9 خاڵ دووەمی ریزبەندییە. 

بابەتە پەیوەندیدارەکان