ئەڵمانیا پێویستی بە 300 هەزار دەستی کار هەیە

05:24 - 2023-11-14
جیهان
303 جار خوێندراوەتەوە

ئەنیستیتۆی ئابووری ئەڵمانیا لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا، رایگەیاند: حکومەتی ئەڵمانیا ئێستا پێویستی بە زیاتر لە 300 هەزار دەستی کاری نوێ هەیە.
هەروەها باسی لەوەشکرد ئەو دەستی کارانە، پسپۆڕین و بەو هۆیەوە ژمارەیەک دامودەزگا پیشەییە گشتی و تایبەتەکان لەو وڵاتەدا رووبەڕووی ئاستەنگ و قەیران بوونەتەوە.
هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، زۆربەی ئەو پسپۆڕییانە بریتین لە پسپۆڕی بیرکاری و کۆمپیوتەر و زانستە سروشتییەکان و تەکنەلۆژیا. ئەوەش لەکاتێكدایە ساڵانە هەزاران کۆچەر روو لەو وڵاتە دەکەن بەڵام زۆرینەی رەهایان یان هیچ پسپۆڕییەکیان نییە یان توانای کارکردنیان لە پسپۆڕییەکەی خۆیان نییە لە ئەڵمانیا، بۆیە وەک کرێکاری ئاسایی و کاری قورس خۆیان دەناسێنن.

سەرچاوە: DW

#جیهان

بابەتە پەیوەندیدارەکان