كچانی سلێمانی پاڵەوانی عیراق بوون

10:28 - 2023-11-15
وەرزش
233 جار خوێندراوەتەوە

رەوەز ئیسماعیل

تیپی باسكەی (3×3)ی هەڵبژاردەی سلێمانی، لە بەغدا رۆژی 10/11/2023 بەشداریی پاڵەوانێتیی عیراقی كردوو نازناوی پاڵەوانیشی دەستەبەر كرد.
ئەم تیپەی هەڵبژاردەی سلێمانی لە چوار كچە یاریزان پێكهاتبوو، د.رزگار رەئوف  راهێنەری تیپەكە بوو، لەگەڵ 11 هەڵبژاردەی تری شارەكانی عیراق لەنێویاندا هەڵبژاردەی بەغدا، بەشداریی ئەم پاڵەوانێتییەیان كرد.
یارییەكان لە یاریگای كراوەی باسكەی (3×3) ی شەعب لە بەغدا ئەنجامدران و پاش زنجیرەیەك یاریی لەنێوان هەڵبژاردە بەشدارەكاندا كە ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو، كچانی سلێمانی بوون بە پاڵەوانی عیراق و كچانی هەولێریش دووەم و كچانی دهۆكیش سێیەمی ئەم پاڵەوانێتییە بوون.

ئەنجامەكانی كچانی سلێمانی
*سلێمانی(21)×بەسرە(7).
*سلێمانی(22)×واست(1).
*سلێمانی(21)×موسڵ(1).
*سلێمانی(20)×هەولێر(7).
*سلێمانی(17)×دهۆک(10).
لەپەراوێزی پاڵەوانێتییەكەشدا ئەم سێ كچە یاریزانە بە باشترین كچانی بەشداری پاڵەوانێتییەكە دیارییكران:
*كیژە فەریق-سلێمانی.
*بریسكە شۆڕش-سلێمانی.
*دۆرین رۆمێڵ-دهۆك.

بابەتە پەیوەندیدارەکان