قوباد تاڵەبانی: گفتوگۆکانی هەرێم و بەغدا بەردەوامن

04:28 - 2023-11-15
کوردستان
443 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ ڤۆلکەر پێرسێس، سەرۆکی تیمی سەربەخۆی پێداچوونەوەی ستراتیژی بە ئەرکی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق (یونامی) کۆبۆوە و پێکەوە باسی دواپێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عیراق و هەرێمی کوردستانیان کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە، 15-11-2023، لە هەولێر بەڕێوەچوو و دابان شەدەڵە، جێگری لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم ئامادەیبوو، تيشكيان خسته‌ سه‌ر رۆڵی تيمى نه‌ته‌وه‌ يه‌كگرتووه‌كان لە هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان. قوباد تاڵەبانی سوپاس و ستایشی رۆڵی گرنگ و دیاری ئەوانی کرد و لەوبارەیەوە ئاماژه‌ى به‌ هه‌وڵ و كاره‌كانى يونامى كرد لە يارمه‌تيدانی لایەنە سیاسییە عیراقییەکان‌ بۆ پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگيرى و چارەسەر کردنی کێشەکان لەڕێی دیالۆگەوە.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، رەوشی ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا خرایە بەرباس و جێگری سەرۆک وەزیران، ئاماژەی بەوەدا کە گفتوگۆکانی هەرێم و بەغدا بەردەوامن و ئامانج ئەوەیە گرفتەکان لەڕێگەی یاسا و دەستوورەوە چارەسەر بکرێن.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا ڤۆلکەر پێرسێس،  پلان و بەرنامەی يونامى بۆ داهاتوو خستەڕوو و ئاماژەی بەوەشدا کە ئامادەن بەردەوام بن لە هەماهەنگی لەگەڵ عیراقییەکاندا.

# قوباد تاڵە‌بانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان