وسام سالم كاندیدی ژمارە ١٨ لە اتحاد اهل نینوی ژمارە ١٣٤ راگەیاند، بڕیارەكەی وەزارەتی كۆچ و كۆچەرانی عیراق بۆ قەدەغەكردنی بانگەشە لە كەمپی ئاوارەكاندا لەجێگەی خۆیەتی، چونكە لەئێستادا ژیانی ئاوارەی كەمپەكانی هەرێم وەك پێویست نییە، ناكرێت بانگەشەی هەڵبژاردن ببێت بە بارگرانییەكی دیكە بۆیان.
سام سالم وتیشی، ئەركی هەموومانە هەوڵی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ زێدی خۆیان بدەین، نەك لە كەمپەكان بیانهێڵینەوە و بۆ مەرامی سیاسی بەكاربهێنرێن و پێویستە خزمەتی زیاتر بكرێن.
سەرچاوە: PUKMEDIA