پارێزەر حەسەن عەلی، کاندیدی ژمارە ٢٧ ی لیستی ١٤٢ لە کەرکوک، رایگەیاند: تاکو ئێستا ژمارەیەک دۆسێ لەبارەی گەندەڵی دەستە و تاقمە جیاوازەکانی کەرکوک کۆکراوەتەوە و کار بۆ ئەوە دەکەن سەرجەم دۆسێیە شاراوەکانی گەندەڵی و کارە نایاساییەکان بدەنە دادگا تاکو لێپێچینەوەی یاسایی بکرێت.
هاوکات ئەوەشی ئاشکرا کرد، لە کەرکوک ئەوان لیستی حزبیان نییە بەڵکو لیستی نەتەوەیی و لیستی کوردایەتیان هەیە. بەڵگەشیان ئەوەیە لە لیستی ١٤٢ی هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە پڕۆژەی گەورەی ستراتیژی بۆ کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان هەیە.
سەرچاوە: GKsat