خستنەرووی: ئالان پەری
وه‌شانی نووسیار له وه‌رزی نوێی كتێبه‌كانیدا كۆمه‌ڵه شیعری (رۆژێك دادێ تۆ ده‌بیته شۆڕه‌بی) نووسینی نووسه‌ر و شاعیر نه‌زه‌ند به‌گیخانی چاپ و بڵاوده‌كاته‌وه.
ئه‌م كتێبه له دووتوێی 170 لاپه‌ڕه‌دا كۆمه‌ڵه شیعرێك ده‌گرێته خۆی كه له رووی فۆرم و ناوه‌ڕۆكه‌وه ئه‌زموونێكی نوێی شاعیری به ئه‌زموون نه‌زه‌ند به‌گیخانی-یه كه وه‌رگری خه‌ڵاتی شیعریی فێمینی فه‌ره‌نسییه (ساڵی 2012).
كتێبه‌كه له هه‌شت به‌ش پێكهاتووه كه وه‌ك هه‌شت چڵه‌بی شۆڕبۆته‌وه و به كۆمه‌ڵێ مۆتیڤ و هێڵكاریی هونه‌رمه‌ندان قه‌ره‌نی جه‌میل و رێبوار سه‌عید وێنه رێژكراوه. به‌شه‌كان بریتین له: عیشق، لێكترازان، سروودی سرووده‌كان، پێگه‌ییشتن، من ئه‌ویتره، جه‌نگه‌كان درێژن، مه‌رگ، تاك-بوون له كۆ-دا.
پارچه شیعرێك له كتێبه‌كه‌كه:
رۆژێك دادێ
تۆ ده‌بیته شۆڕه‌بی
له كه‌ناره‌كانی من ده‌ڕوێی
چڵی ئاره‌زووت شۆڕ ده‌بێته‌وه ناو ئاوی شینی من
به‌ناو چۆڵاییه‌كانی جه‌سته‌ی نیشتماندا ده‌ڕژێین
ده‌بینه ده‌ریا و
شه‌پۆڵ ده‌ده‌ین
سه‌ما ده‌كه‌ن یاران
له‌سه‌ر پلاژی شیناییمان
نه‌زه‌ند به‌گیخانی، نووسه‌ر و شاعیر، مامۆستای زانكۆ و خاوه‌نی خه‌ڵاتی ئه‌كادیمیی ڤینسنت رایت -ه له زانكۆی سیانسپۆی پاریس. له 1987 ه‌وه له مه‌نفا ده‌ژی و خوێندنی باڵای له زانكۆی سۆربۆن-ی فه‌ره‌نسی ته‌واو كردووه و دواتر ماوه‌ی 15 ساڵ له زانكۆی بریستلی بریتانی كاری كردووه. به‌گیخانی وه‌ك شاعیرێكی جیهانی ناسراوه و جگه له كوردی، به ئینگلیزی و فه‌ره‌نسیش ده‌نووسێ. به كوردی شه‌ش دیوانی شیعری و به ئینگلیزی و فه‌ره‌نسی سێ دیوانی هه‌یه. شیعره‌كانی بۆ ده‌یان زمانی زیندوو وه‌رگێڕدراون و له ساڵی 2012 دیوانی «دوێنێی سبه‌ینێ›› خه‌ڵاتی فێمینی شیعری فه‌ره‌نسی به‌ناوی «سیمۆن لاندری» وه‌رگرتووه. ئه‌و دیوانه دوای نه‌مانی له بازاڕ له ساڵی 2022 له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌ی شاعیرانی فه‌ره‌نسی-یه‌وه دووباره چاپ كراوه‌ته‌وه. به‌گیخانی سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی «نه‌ته‌وه و كه‌لتور و ئه‌ده‌بییاتی رۆژهه‌ڵات»ه له ده‌زگای چاپ و په‌خشی هارماتان له فه‌ره‌نسا. بواری رۆژنامه‌گه‌ریی كه‌لتورییدا كاری كردووه و له چه‌ندین رۆژنامه و گۆڤار و پێگه‌دا نووسینه‌كانی بڵاوكردوونه‌ته‌وه.