كاریگەرییەكان:
٭دەبێتە هۆی هەستیاری (حەساسییەت) و پێڵووی چاوەكان سووردەبنەوە و تووشی خوران دەبن.
٭هەستیاریی لووت و بەتایبەت ناوپۆشی لووت سوور دەبێتەوە تووشی هەوكردن دەبێت، بەمەش گیرانی لووت دروست دەبێت و كەسەكە تووشی تەنگەنەفەسی دەبێت.
٭فشاری خوێن و خوێن بەربوون و هەوكردنی گوێچكەی ناوەڕاست زۆرجار دەرئەنجامی ئەم خۆڵبارینەیە و كاریگەری دروست دەكات لەسەر ئەو كەسە.
٭ئەو كەسانەی تەنگە نەفەسن و رەبویان هەیە، لەگەڵ ئەم خۆڵبارینەدا حاڵەت و نیشانەكانیان زیاد دەكات.
٭زۆرجار دەبێتە هۆی خورانی پێست و سووربوونەوە و نەخۆشیی ئێكزیما.
٭كاریگەری لەسەر كۆئەندامی هەناسەدان و سییەكان دروست دەكات و بەمەش كەسەكە تووشی كۆكە و پژمین و ناڕەحەتی زۆر دەبێت، چونكە ئەو دەنكۆڵانە هەڵگری میكرۆب و بەكتریان.
رێنماییەكان:
1 -داخستنی دەرگا و پەنجەرە و پاككردنەوەی شوێنی خۆڵبارین، بەتایبەت بۆ ئەو كەسانەی لە ماڵەوەن.
2 -لە كاتی چوونە دەرەوەدا دەمامك ببەسترێت و رووپۆشی خۆت و شوێنی مانەوە بكەیت بە بەردەوامی.
3 -دەرگا و پەنجەرە دابخە و بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت مەچۆ دەرەوە.
4 -زۆر خواردنەوەی شلەمەنی بەتایبەت لەكاتی شۆفێری و چوونە دەرەوەدا هەوڵبدرێت هەوای ناو ئۆتۆمبێل بكرێتەوە.
5 -خواردنی میوە و سەوزە بەبەردەوامی.
6 -تێكەڵ نەبوونی هاووڵاتیان و مامەڵەنەكردن لەگەڵ سەگ و پشیلە كە ئێستا لەلایەن هاووڵاتیانەوە گرنگی زۆری پێدەدرێت، چونكە ئەو تۆز و خۆڵە لەگەڵ فەرووی ئاژەڵەكاندا كێشە دروست دەكات.
7 -لەكاتی بوونی هەر حاڵەتێكی نەخوازراودا هاووڵاتیان دەتوانن پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ژمارە 122ەوە بكەن.