هەفتەیەكی تری فیفا

11:16 - 2023-11-16
وەرزش
269 جار خوێندراوەتەوە

ئیسماعیل مەحمود

پاش ئەوەی ئەم هەفتەیە یارییەكانی هەفتەیەكی نوێی خولە ناوخۆییەكانی وڵاتانی ئەوروپاو چامپیۆنس لیگ و یۆرۆپا لیگ و كونفرانس لیگ كران، ئیترە  یارییەكان دەوەستن و هەفتەیەكی نوێی فیفا دەستپێدەكات.
لە هەفتەیەی فیفادا گرنتگترین یارییەكان، پاڵاوتنی هەڵبژاردەكانی ئەوروپا دەبێت بۆ گەیشتن بە دوا یارییەكانی یۆرۆی 2024، لە ئەمریكای باشووریش پاڵاوتنی هەڵبژاردەكانی ئەم كیشوەر بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 دەبێت.

ئەوروپا
لە هەردوو جەولەی حەوتەم و هەشتەمی یارییەكانی پاڵاوتنی هەڵبژاردەكانی ئەم کیشوەرەوە ئاسۆی سەركەوتنی هەڵبژاردەكان بۆ دوا یارییەكان روون بووەو ئەم هەڵبژاردانە گەیشتنە دوا یارییەكان (ئیسپانیا و سكۆتلەندا-گروپی یەكەم)(فەرەنسا-گروپی دووەم)،(ئینگلتەرا-گروپی سێیەم)، (توركیا-گروپی چوارەم)، (بەلجیكا و نەمسا-گروپی شەشەم)، (پورتوگال-گروپی دەیەم)، دوا دوو جەولەی یارییەكانیش كە لەم هەفتەیەی فیفادا دەكرێت سەرجەم هەڵبژاردە سەركەوتووەكان دیاریی دەكات.
لەم راپۆرتەی خوارەوەدا سەرەتا ئەو هەڵبژاردانە دیارییكراون كە بۆ دوایارییەكان سەركەوتوون، پاشان ئاماژە بەو یارییە گرنگانەی تریش دەدەین كە ئەو هەڵبژاردانەی تر دیاریی دەکەن كە بۆ دوایارییەكان سەردەكەون.

گروپ یەكەم
هەردوو هەڵبژاردەی (ئیسپانیا و سكۆتلەندا) بوون بە دووەم و سێیەم هەڵبژاردە كە بۆ دوا یارییەكان سەركەوتوون، ئەڵمانیای وڵاتی رێكخەر یەكەم هەڵبژاردەی سەركەوتووە بۆ دوا یارییەكان، بۆیە ئەو یارییانەی لە دوا دوو جەولەی یارییەكاندا دەكرێن وەك یاریی دۆستانەن و هیچ گۆڕانكارییەك لەو رووەوە ناكەن.

گروپی دووەم
هەڵبژاردەی (فەرەنسا) پاش ئەوەی لە ناو هۆڵەندا توانی 2-1 لە هۆڵەندییەكان بباتەوە، بوو بە سێیەم هەڵبژاردەی سەركەوتوو بۆ دوا یارییەكان، لەم گروپەشدا ركابەریی گرتنی بلیتی دووەمی سەركەوتن بۆ دوا یارییەكان لە نێوان هۆڵەنداو یۆناندایە.
یارییە گرنگەكان كەماون بكرێن:
*هۆڵەندا×ئایرلەندا-شەممە 18/11.
*یۆنان×فەرەنسا-سێشەممە 21/11.
*جبراڵتەر×هۆڵەندا- سێشەممە 21/11.

گروپی سێیەم
لە گروپی سێیەمیشدا (ئینگلتەرا) بلیتی چوارەمی سەركەوتنی بۆ دوا یارییەكان بڕیوە، ئەمەش پاش ئەوەی لە یاریەیكی دراماتیكیدا لە ویمبڵی توانی 3-1 لە ئیتاڵیا بباتەوە، ئێستا دووەم هەڵبژاردەی سەركەوتوو لەم گروپەوە بۆ دوا یارییەكان لەنێوان ئیتاڵیا و ئۆكرانیادایە.
یارییە گرنگەكان كەماون بكرێن:
*ئیتاڵیا×مەكدۆنیا-ب-هەینی 17/11.
*ئۆكرانیا×ئیتاڵیا- دووشەممە 20/11.
*مەكدۆنیا-ب×ئینگلتەرا- دووشەممە 20/11.

گروپی چوارەم
هەڵبژاردەی (توركیا) بۆ دوا یارییەكان سەركەوت، بلیتی دووەم لە نێوان وێڵز و كرواتیادایە و هەردووكیان خاوەنی 10 خاڵن و پلەی دووەم و سێیەمی گروپەكەیان گرتووە.
یارییە گرنگەكان كەماون بكرێن:
*لاتڤیا×كرواتیا-شەممە 18/11.
*كرواتیا×ئەرمینیا-سێشەممە 21/11.
*وێڵز×توركیا- سێشەممە 21/11.
گروپی پێنجەم
لەم گروپەدا هێشتا هیچ هەڵبژاردەیەك سەركەوتنی مسۆگەر نەكردووە و دوا دوو جەولەی یارییەكان هەڵبژاردە سەركەوتووەكان دیاریی دەكات.
یارییەكانی دوا دوو جەولە بەمشێوەیەی لای خوارەوەن كە پلەو ریزبەندیی هەر هەڵبژاردەیەك لە گروپەكەدا بەرامبەریان نووسراوە:
*پۆڵەندا (3-10 خاڵ) × چیك (2-11 خاڵ)-هەینی 17/11.
*مۆڵدۆڤا (4-9 خاڵ) × ئەلبانیا (1 - 13 خاڵ)-هەینی 17/11.
*چیك × مۆڵدۆڤا - دووشەممە 20/11.
*ئەلبانیا × ڤارۆ - دووشەممە 20/11.

گروپی شەشەم
لەم گروپەشدا هەردوو هەڵبژاردەی سەركەوتوو دەركەوتوون كە هەڵبژاردەكانی (بەلجیكاو نەمسا) یە.

گروپی حەوتەم
لەم گروپەدا هەردوو هەڵبژاردەی هەنگاریا (14 خاڵ) و سربیا (13 خاڵ) زۆرترین هیوای سەركەوتنیان هەیەو تەنیا ركابەریان لە گروپەكەدا كە لەپلەی سێیەمدایە مۆنتینیگرۆیەو خاوەنی 8 خاڵە.
لەم گروپەدا دوو جەولە لەیاریی ماون بكرێن:
*بولگاریا×هەنگاریا-پێنجشەممە 16/11/2023.
*مۆنتینیگرۆ×لیتوانیا-پێنجشەممە 16/11/2023.
*هەنگاریا×مۆنتینیگرۆ-یەكشەممە 19/11/2023.
*سربیا×بولگاریا-یەكشەممە 19/11/2023.

گروپی هەشتەم
لەم گروپەدا سلۆڤینیاو دانیمارك یەكەم و دووەمن، هەردووكیشیان خاوەنی (19 خاڵ) ن، كازاخستانی ركابەریان 12 خاڵی هەیە و تەنیا ئەم لە گروپەكەدا تروسكاییەك هیوای هەیە.
ئەم سێ هەڵبژاردەیەش ئەم یارییانەیان ماوە بیكەن:
*دانیمارك×سلۆڤینیا-هەینی 17/11/2023.
*كازاخستان×سان مارینۆ-هەینی 17/11/2023.
*دانیمارك×سلۆڤینیا-هەینی 17/11/2023.
*ئایرلەندا×دانیمارك-دووشەممە 20/11/2023.
*سلۆڤینیا×كازاخستان-دووشەممە 20/11/2023.

گروپی نۆیەم
رۆمانییەكان هیوایەكی زۆریان بەسەركەوتن بۆ دوای یارییەكان هەیەو خاوەنی 16 خاڵن، دووەمی گروپەكەش سویسرایە بە 15 خاڵ، لەدوای ئەمانەوە ئیسرائیل دێت كە یارییەكی دواخراوی هەیەو خاوەنی 11 خاڵە.
یارییە چارە نووسسازەكانی ئەم گروپە كە ماون بكرێن ئەم یارییانەن:
*ئیسرائیل×رۆمانیا-شەممە 18/11/2023.
*سویسرا×كۆسۆڤۆ-شەممە 18/11/2023.
*رۆمانیا×سویسرا-سێشەممە 21/11/2023.
*ئەندۆرا،ئیسرائیل-سێشەممە 21/11/2023.

گروپی دەیەم
(پورتوگال) بۆ دواییەكان سەركەوتووە و هەشتەم هەڵبژاردەیە لە پاڵاوتنەكانەوە گەیشتبێتە دوا یارییەكان، سلۆڤاكیا هیوای ئەوەی لەبەردەمدایە ببێتە دووەمی گروپەكە چونكە 16 خاڵی هەیەو 5 خاڵ لەپێش لۆكسمبۆرگی سێیەم و 6 خاڵیش لەپێش ئایسلەندای چوارەمەوەیە، بەڵام هەموو ئەگەرەكان لە ئارادان و ئەم پێنج یارییەی كەماون بكرێن بۆ ئەو هەڵبژاردانە جگەلە پورتوگال زۆر گرنگن:
لۆكسمبۆرگ×بۆسنەو هەرسك-پێنجشەممە 16/11/2023.
*سلۆڤاكیا×ئایسلەندا-پێنجشەممە 16/11/2023.
لیختینشتاین×لۆكسمبۆرگ-یەكشەممە 19/11/2023.
*بۆسنەو هەرسك×سلۆڤاكیا-یەكشەممە 19/11/2023.
*پورتوگال×ئایسلەندا-یەكشەممە 19/11/2023.

ئەمریكای باشوور
جەولەی پێنجەم و شەشەمی یارییەكان بەڕێوەدەچن، گرنگترین یارییەكان ئەمانەی خوارەوەن:
هەینی 17/11/2023
*كۆڵۆمبیا×بەرازیل-سەعات 03:00.
*ئەرجەنتین×ئۆرۆگوای-سەعات 03:00.
*چیلی×پاراگوای-سەعات 03:00.
چوار شەممە 22/11/2023
*بەرازیل×ئەرجەنتین-سەعات 03:00.

بابەتە پەیوەندیدارەکان