وەفایەک بۆ هونەرمەند رزگار فەقێ عەوڵا

03:43 - 2023-11-17
کەلتور
401 جار خوێندراوەتەوە

ئومێد شێرکۆ شاکر مەجروم


رزگار فەقێ عەوڵا لە ساڵی 1964 دا لە شاری رواندز لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی (بنەڕەتی) لە رواندز تەواوکردوە. لەبەرئەوەی لە منداڵییەوە خولیای هونەری وێنەکێشانی هەبووە داوای پێشکەشکردوە بۆ پەیمانگای هونەرەجوانەکانی شاری موسڵ، بەڵام وەرنەگیرا،لە ساڵی خوێندنی 1980-1981 دا پەیمانگای هونەرە جوانەکان لە سلێمانی دامەزرا، رزگار داوای پێشکەشکرد، دوای تاقیکردنەوە لە توانای هونەریدا، وەرگیرا. لە ساڵی خوێندنی 1984-1985 بەسەرکەوتوویی پەیمانگای تەواوکرد.

رزگار بەشداری لەو پێشانگایانەدا دەکرد  کە لە قوتابخانە دەکرانەوە، یەکەم پێشانگای تایبەتی خۆی لە ساڵی 1981 لەرواندز کردۆتەوە. لە ساڵی 1982 پێشانگایەکی هابەشی لەگەڵ هونەرمەند سەلام نەورۆز لە رواندز کردۆتەوە.
لە ناوەڕاستی هەشتاکاندا ماڵیان دەچێتە شاری هەولێر.
لە دوای ڕاپەرینی 1991 گەڕایەوە ناو چالاکی هونەری، بەتایبەتی دوای دامەزراندنی پەیمانگای هونەرەجوانەکانی هەولێر، بوو بە مامۆستا و لە خزمەتکردن بەردەوام بوو تاکو لە رۆژی چوارشەممە 2021/11/17 بەهۆی پەتای کۆڕۆناوە دڵەگەورەکەی لە لێدان کەوت ول ە هەولێر بەخاک سپێردرا.
رزگار فەقێ عەوڵا
بەشداری دەیان پێشانگای هاوبەشی کردوە لە کوردستان و دەرەوەی کوردستان .کاری بۆ دەیان کتێبی نووسەران کردووە، هەروەها خاوەنی چەندین تابلۆی کۆمپیوتەرییە. سەرپەرشتی هونەریی گۆڤاری (گەپ) دەکرد. 
رزگار خێزاندار بوو، لە دوای خۆی دوو کچ و کوڕێکی بەجێهێشتووە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان