سەرۆک بافڵ رۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە عیراق و هەرێم بەرزنرخاند

06:47 - 2023-11-17
کوردستان
285 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە ڤۆلکە پێرسیس، سەرۆکی تیمی سەربەخۆی پێداچوونەوە بە ستراتیژی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاوکاریی عیراق (یونامی).

لەدیدارێکدا کە د. دارا خەیلانی، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئامادەبوو، گرنگیی کاروبارەکانی یونامی لە عیراق و هەرێم و برەودان بە هەماهەنگییەکان لەپێناوی پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری لە وڵاتدا گفتوگۆی لەبارەوەکرا.

لەدرێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ رۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە نزیککردنەوەی بیروڕای لایەنە سیاسییەکان لە عیراق و هەرێم بەرزنرخاند و جەختی لە بەردەوامیی هاریکارییەکان کردەوە لەپێناوی قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان.

#بافڵ جەلال تاڵەبانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان