ئاسۆ مامەند: گەنجان خاوەنی یەکێتین و لە گرنگی ئەم هەڵبژاردنە تێدەگەن

05:54 - 2023-11-18
کوردستان
263 جار خوێندراوەتەوە

ئاسۆ مامەند، سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت کە یەکێک لە گەورەترین کێشەکان پرسی گەنجان بووە کە وەک پێویست خزمەتنەکراون.

ئاسۆ مامەند رایگەیاند کە  گەنجانی کەرکوک بەردەوام گەورەترین پشتیوان بوون بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان و خۆیان خاوەنی یەکێتین و لە گرنگی ئەم هەڵبژاردنەش تێدەگەن، ئێمە دڵنیایی بە گەنجان دەدەین کە لە پاش هەڵبژاردن و بەدەستهێنانی زۆرترین کورسی ئەنجومەنی پارێزگا، ئامانجی سەرەکیمان خزمەتکردنی گەنجان دەبێت، بەتایبەت لە بواری دامەزراندندا"

ئاسۆ مامەند  وتویشی"دڵنیاین گەنجان لە 18ی ماندا، پشتیوانێکی باشدەبن بۆ سەرخستنی  لیستی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە ژمارە ١٤٢"

بابەتە پەیوەندیدارەکان