رەمەزان جەباری: یەكێتی شەڕی لابردنی بڕیارە سەپێندراوەكان دەكات

07:21 - 2023-11-19
عیراق
242 جار خوێندراوەتەوە

رەمەزان جەباری كاندیدی ژمارە ١٩ی هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە بە PUKMEDIAی راگەیاند، یەكێتی لەپارێزگای كەركوك شەڕی وەرگرتنەوەی دەسەڵات و لابردنی بڕیارە سەپێندراوەكان دەكات، هەربۆیە داوا دەكەین خەڵكی كەركوك پشتیوانمان بن و دەنگ بە هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە بدەن.
رەمەزان جەباری باسی لەوەشكرد، بۆ داهاتوو دەمانەوێت پارێزگاری كەركوك كورد بێت و لەسەر پشكی یەكێتیش بێت، چونكە ئەو زوڵم و زۆرەی لەئێستادا بەرامبەر بە نەتەوەكەمان دەكرێت، جێی قبوڵ نییە و بە وەرگرتنی دەسەڵاتی خۆجێی لە كەركوك كۆتایی بەو ناعەدالەتییانە دەهێنین.

بابەتە پەیوەندیدارەکان