* رەواء سەمیر عزەدین: بەرنامەم خزمەتكردن و نەهیشتنی زوڵم و ناعەدالەتییە
* رزگار عەبدوڵڵا شوانی : بەرنامەمان خزمەتكردنی جەماوەری شاری كەركوكە
رەواء سەمیر عزالدین كاندیدی ژمارە (٣٠)لەسەر لیستی (١٢٠) ی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دیالە لە بارەی بەرنامە و كاری بۆ دەنگدەرانی لە خانەقین رایگەیاند: بەرنامەم خزمەتكردن و نەهیشتنی زوڵم و ناعەدالەتییە، دەمەوێت بە متمانە و دەنگی ئێوە بچمە ئەنجومەنی پارێزگای دیالە، شەڕ لەسەر مافەكانتان بكەم و نوێنەری راستەقینەی ئێوەبم، بە متمانەی ئێوە نوێنەرایەتیی ئێوە بكەم لەو ئەنجومەنەدا. هەر ئەو رەوایە دەبم كە لە هیچ دۆخێك نە خۆم، نە خێزانەكەم، خانەقینمان بەجێ نەهێشت، من لە نێو چینی هەژارانەوە هەڵقوڵاوم، هەر لەگەڵ ئەوانیشدا دەمێنمەوە.
رزگار عەبدوڵڵا شوانی كاندیدی ژمارە (٢١) لەسەر لیستی (١٤٢) ی هاوپەیمانیی (كەركوك هێز و ئیرادەمانە)، لەبارەی بەرنامە و كاری بۆ دەنگدەرانی لە شاری كەركوك رایگەیاند: بەرنامەمان بۆ دەنگدەرانمان، خزمەتكردنی جەماوەری شاری كەركوكە بە سەرجەم چین و توێژەكانییەوە و پاراستنی ئارامی و ئاسایش، خزمەتكردنی گەنجان لە سەرجەم بوارەكاندا و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی تواناكانیان و سوودوەرگرتن لە بەهرە و داهێنانیان تا لەو رێگایەوە خزمەت بە خۆیان و كۆمەڵگە بکەن.
هەروەها چۆنێتی دۆزینەوەی هەلی كار و دابینكردنی پڕۆژە بۆ گەڕەكەکانی شارەکە و ناوچە جیاجیاکانی سنووری پارێزگاکە و خزمەتكردن و پەرەپێدانی زانكۆ و سەنتەرە رووناکبیرییەكان. وتیشی: دڵنیام لیستەکەمان تاكە لیستە بتوانێت خزمەتی كەركوك و كەركوكییەكان بكات.
ئا/ ئالان محەمەد جەزا