رزگار عەبدوڵڵا: خزمەتی هەموو پێکهاتەکانی کەرکوک دەکەین

11:27 - 2023-11-20
کوردستان
45 جار خوێندراوەتەوە


رزگار عەبدوڵڵا،  كاندیدی ژمارە ٢١ لەسەر لیستی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە ژمارە ١٤٢ رایگەیاند، ئەوان ئامانجیانە جیاکاری لە کەرکوکدا نەهێڵن و خزمەتی هەموو پێکهاتەکان بکەن.

رزگار عەبدوڵڵا وتی، "بەداخەوە ئێستا تەعریبێکی نوێ لە کەرکوک لەئارادایە،  ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە رێگری لەو کارە بکەین و خزمەتی سەرجەم پێکهاتە جیاوازەکانی کەرکوک بکەین".

رزگار عەبدوڵڵا  وتیشی، "ئێمە لە ئەنجومەنی پارێزگا کاردەکەین بۆ ئەوەی کە دادپەروەری بهێنینە کایەوە و خزمەتگوزاری لە شارەکەدا بگەیەنینە ناوچە کوردییەکانیش".

بابەتە پەیوەندیدارەکان