یه‌كێكی تر له خوله‌كانی كوردستان كه هه‌نگاو به‌ره‌و كۆتایی ده‌نێت، خولی پله دووی یانه‌كانی كوردستانه.
له دوا قۆناغی ئه‌م خوله‌دا 14 تیپی یانه‌كانی كوردستان تیایدا به‌شدارییان كرد كه له گروپه جیاجیاكانی شاره‌كانی كوردستانه‌وه(كه‌ركوك، هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید) سه‌ركه‌وتبوون له هه‌ر شارێك سێ یانه‌و ته‌نیا له هه‌ڵه‌بجه دوو یانه بۆ دوا قۆناغی یارییه‌كان سه‌ركوتن.
14 تیپه‌كه به‌سه‌ر دوو گروپدا دابه‌شكران، له گروپی یه‌كه‌می یانه به‌شداره‌كاندا كه ئه‌م یانانه به‌شدار بوون؛ (رواندز، زانكۆی جیهان،باتیفا، دینارته،خه‌بات، شێخان، پێشه‌وا) تیپی یانه‌ی رواندز به‌بێ هیچ دۆڕاندنێك و پاش تۆمار كردنی 4 بردنه‌وه و دوو یه‌كسان بوون توانی پله‌ی یه‌كه‌می بگرێت و ببێته یه‌كه‌م تیپی سه‌ركه‌وتوو له خولی پله دووی یانه‌كانی كوردستانه‌وه بۆ خولی پله یه‌ك.
دوا بردنه‌وه‌ی رواندز له یاریگای خۆیدا 2-1 بوو له تیپی یانه‌ی دینارته، له‌گروپی دووه‌می یانه‌كانیشدا تیپی یانه‌ی برادۆست بووبه یه‌كه‌می گروپه‌كه‌و له گه‌ڵ رواندز راسته‌وخۆ بۆ خولی پله یه‌كی یانه‌كانی كوردستان سه‌ركه‌وتن.