محەمەد ئەمین، كاندیدی ژمارە ١٣ لەسەر لیستی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە ژمارە ١٤٢ رایگەیاند، زۆربەی نەخۆشخانە نوێیەکان لە ناوچە عەرەبیەکاندان و گەڕەک و ناوچە کوردییەکان پشتگوێ خراون.
محەمەد ئەمین رایگەیاند، جگە لەوەی ناوچە کوردییەکان و تەنانەت تورکمانیەکانیش لەڕووی خزمەتگوزارییەوە پشتگوێخراون، لەڕووی تەندروستیشەوە نادادپەروەری زۆر هەیە، زۆربەی نەخۆشخانە نوێیەکان و کادیرە پزیشکییەکان براونەتە ناوچە عەرەبییەکانەوە.
محەمەد ئەمین وتیشی، "ئەمەی روودەدات لە کەرکوک هەڵمەتێکی تەعریبکردنی نوێیە و تاکە رێگەش بۆ رێگری لەو کارە ئەوەیە کە دەنگدەرانی کورد لە کەرکوک بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بدەن بە لیستی هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە ژمارە ١٤٢".