قائید شەنگالی، كاندیدی ژمارە ٤٢ لە هاوپەیمانێتی اتحاد اهل نینوی ژمارە ١٣٤ رایگەیاند کە ئەوان کار بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال دەکەن.
قائید شەنگالی وتی:" بە بەرنامە کار بۆ ئاوەدانکردنەوەی شەنگال دەکەین، ئەمەش لە رێگەی گەڕاندنەوەی خەڵکی ناوچەکە بۆسەر ماڵ و حاڵی خۆیان، جگە لەوەی پێویستە خەڵکی زیانلێکەوتووی شەنگال قەرەبوو بکرێنەوە"
قائید شەنگالی وتیشی"خەڵکی شەنگال لە چەند ساڵی رابردوو ستەمی زۆریان لێکراوە و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ خزمەتکردنیان"