د.دارا رەشید: دەرفەتی زێرین هەیە بۆ وەبەرهێنەرانی بیانی

12:16 - 2022-05-25
کوردستان
434 جار خوێندراوەتەوە

وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەریتانیایە و بەشدارە لە کۆنفرانسی ئەنجومەنی کاری عراقی بەریتانی IBBC دا.
لەو کۆنفرانسە د.دارا رەشید وەزیری پلاندانانی هەرێم لە پانێڵێکدا ئاماژەی بەگرنگی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکە کرد بە ئامانجی سوودوەرگرتن لە ئەزموون و شارەزایی وەبەرهێنەرانی بەریتانی و وتیشی، هەرێمی کوردستان دەرگای کراوەیە بەڕووی وەبەرهێنەرانی بیانی بۆ ئەوەی لە سێکتەرەکانی وەبەرهێنان و  پیشەسازی و کشتوکاڵ و تەندروستی و بانک و پەروەردەدا کار بکەن و سەرمایەکانیان بخەنەکار.
راشیگەیاند، ئێستا حکومەت دەیەوێت هاوبەشی کەرتی تایبەت و گشتی لە پڕۆژە ستراتیژییەکاندا بخاتە کار و چوارچێوە و بنەماکانی تەواو بوون بۆ ئەوەی وەبەرهێنەران و کۆمپانیا بیانییەکان و بەتایبەت بەریتانییەکان لەو بوارەدا کار بکەن.
کۆنفرانسی ئەنجومەنی کاری عیراقی بەریتانی IBBC ساڵانە بەرێوەدەچێت بەمەبەستی ئاڵوگۆڕی زانیارییەکان و پتەوکردنی پەیوەندییە ئابووری و بازرگانییەکانی نێوان عیراق و بەریتانیا و هەرێمی کوردستان.

 

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان