بە هاوبەشیی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكانی یەكێتی و وەفدێكی حزبی سۆسیال دیموكراتی سوید و ناوەندی ئۆڵف پاڵمە، وۆرك شۆپێك بۆ رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی بەڕێوەچوو.
لە وۆرك شۆپەكەدا، كە دوێنێ لە هۆڵی خاك لە سلێمانی بەئامادەبوونی جوتیار نوری ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكان و تۆرگنی لارشۆن سەرۆكی ئەنجومەنی هەرێمی ئۆریبرو و تۆماس كارلهێد لێپرسراوی پڕۆژەكانی سۆسیال دیموكرات و ناوەندی پاڵمە و بەرپرسی رۆژهەڵاتی ناوین و باكووری ئەفریقا (پڕۆژەی MENA). بەڕێوەچوو، مەكتەبی رێكخراوە دیموكراتییەكانی یەكێتی و وەفدێكی حزبی سۆسیال دیموكراتی سوید و ناوەندی ئۆڵف پاڵمە، هەمانگی و كاری پێكەوەیی لەسەر پرسی ژینگە و بەرەوپێشبردنی كاری رێكخراوەیی لە چەند بوارێكدا، تاوتوێ دەكەن.
لە وۆرك شۆپەكەدا گفتوگۆكرا لەسەر هەماهەنگی نێوان رێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی لە كوردستان و رێكخراوی سۆسیال دیموكراتی سوید لە بوارە جیاجیاكانی پرسی ژینگە و سوودوەرگرتن لە ئەزموونی پارت و رێكخراوەكانی سوید و كاری هاوبەش و پێكەوەیی لە بواری رێكخراوەیی و كۆمەڵی مەدەنیدا. هەروەك باسیان لە ئەزموونی رێكخراوەكان لە سوید و قۆناغەكانی گەشەسەندنی دیموكراسی و خەباتی شارستانی كرد.