ئامادە‌كاری بۆ پەیكەر و ئە‌ركی ئە‌نجومە‌نی راژە‌ی فە‌رمانبە‌ران دە‌كرێت

08:46 - 2022-05-25
کوردستان
345 جار خوێندراوەتەوە

قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆك وە‌زیران سە‌رپە‌رشتی كۆبوونە‌وە‌یە‌كی كرد كە‌ تایبە‌ت بوو بە ‌چۆنێتی رێكخستنەوە و كار و هەیكەلیەتی ئە‌نجومە‌نی راژە‌ی فە‌رمانبە‌رانی حكومە‌تی هە‌رێم.
لە‌ كۆبوونە‌وە‌كە‌دا، كە دوێنێ لە هە‌ولێر بە ئامادەبوونی رێباز حە‌ملان یاریدە‌دە‌ری سە‌رۆكی حكومە‌ت بۆ كاروباری ئەنجومەنی باڵای وەبەرهێنان و ئەنجومەنی گشتیی راژە و دكتۆر ئومێد سە‌باح سە‌رۆكی دیوانی سە‌رۆكایە‌تیی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران بەڕێوەچوو، گفتوگۆكرا لە‌بارە‌ی چۆنێتی كار و دەوری ئەنجومەنی گشتیی راژە و رێكخستنەوەی میلاكات و دروستكردنی میلاكی ئەلیكترۆنی بەپشتبە‌ستن بە‌ داتا و زانیارییە‌كانی بایۆمە‌تری، كە‌ یە‌كێكە‌ لە بڕگەكانی یاسای چاكسازی. بۆ ئە‌و مە‌بە‌ستە‌ش كۆبوونە‌وە‌ بڕیاریدا «بەپشتبە‌ست بە‌ داتا و زانیارییە‌كانی سیستمی بایۆمە‌تری،‌ كار لە‌سە‌ر دامە‌زراندنی میلاكی ئە‌لكترۆنی بكرێت لە‌چوارچێوە‌ی هە‌یكە‌لیە‌تی ئە‌نجومە‌نی راژە‌».
ئامانج لە دامە‌زراندنی ئەنجومە‌نی راژە‌ «رێكخستن و دانانی پەیكەری وەزارەتە‌كان و رێكخستنی پلەبەندی و دابە‌شكردنی راژەی فەرمانبەرانە بەپێی پێویستی و شارە‌زایی و پسپۆڕییان و دیاریكردنی پلەی وەزیفی و وەسفی وەزیفی فەرمانبەرانە لە ئەرك و كارەكانیان لەناو دامەزراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەپێناوی باشتر خزمەتكردنی هاووڵاتیان».

بابەتە پەیوەندیدارەکان