* بڕیار شوانی: كاری سەرەكیمان گێڕانەوەی دەسەڵاتە بۆ كورد لەم پارێزگایە

10:41 - 2023-11-27
دووتوێ
359 جار خوێندراوەتەوە

بڕیار شوانی كاندیدی ژمارە ١٨ لەسەر لیستی ١٤٢ ی (هاوپەیمانی كەركوك هێزو ئیرادەمانە) رایگەیاند: كاری سەرەكیمان بۆ خۆكاندیدكردنمان بۆ ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، گێڕانەوەی دەسەڵاتە بۆ كورد لەم پارێزگایە، چونکە گێڕانەوەی ئەو پۆستە ئیدارییانەی كە لێمان زەوتكراوە لە ماوەی ئەم چەند ساڵەدا گرنگە بۆ خزمەتکردن. دەشڵێت: ماستەرم هەیە لە یاسادا، 15 ساڵ ئەزموونم هەیە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، هەشت ساڵ ئەزموونم هەیە لە چاودێرییكردنی ئەنجومەنی پێشووی پارێزگای كەركوك. 

#هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێنراوەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان