سەرۆک بافڵ پێشوازیی لە كونسوڵی چین لە هەرێم دەکات

07:59 - 2023-11-29
کوردستان
201 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە لیو جیون، كونسوڵی كۆماری میللی چین لە هەرێم کرد.

لە دیدارێکدا کە شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ویستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی بۆ پتەوکردنی زیاتری هەماهەنگییەکان لەگەڵ کۆماری چینی میللی لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی و هیوای خواست، ئەو پەیوەندییە مێژووییەی نێوان گەلی کورد و چین کە سەرۆک مام جەلال بناغەدانەرێتی، گەشە بکات و پەرەی پێبدرێت.

لە درێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ هانی کۆمپانیا چینییەکانی دا تاوەکو بەشدارییەکی کاریگەرتر و چالاکی زیاتریان هەبێت لە پێشخستنی ئابووری هەرێم و هەموو پشتیوانییەکیشی بۆ دووپاتکردنەوە.

هەر لە دیدارەکەدا دواین گۆڕانکارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەکان لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان و بەردەوامیی گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن کرایەوە لەپێناوی پاراستنی سەقامگیری و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەکاندا.

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان