ئێرلی ڤۆتینگ توانی هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان پێچه‌وانه بكاته‌وه‌و پێشبڕكێی به‌ناوبانگی ئه‌سپ سواری برێكنس سته‌یكس بباته‌وه كه له شاری میریلاندی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ر له پێشبڕكێكه هه‌موو پێشبینه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌سپی ئیبسینته‌ر بوون به‌تایبه‌ت كه كنتاكی دێربی به‌هۆی پشوو وه‌رگرتن به‌شداری نه‌كرد.
له پێشبڕكێكه‌شدا زۆرینه‌ی كات ئیبسینته‌ر له پێشه‌نگ بوو له‌به‌رامبه‌ردا ئێرلی ڤۆتینگ به‌رده‌وام له‌دوای ئه‌سپه‌كانی پێشه‌نگ بوو به‌ڵام له‌دوا سوورانه‌وه توانی بچێته پله‌ی یه‌كه‌م و به‌جیاوازیه‌كی زۆریش پێش ئیبسینته‌ر كۆتایی به پێشبڕكێكه هێنا.