تەها ئیبراهیم، ژمارە ٩ لە لیستی یەكێتی لەپارێزگای دیالە بە ژمارە ١٢٠ رایگەیاند، ئەوان بە شەفافانە و دادپەروەرانە کاردەکەن و شکۆی هاووڵاتیان دەپارێزن.
تەها ئیبراهیم وتی، "ئێمە لە خانەقین دێ بە دێ و ناحیە بە ناحیە و قەزا بەقەزا، رووپێوی مەیدانیمان بۆ کردووە بۆ ئەوەی بە تەواوی کێشە و پێداویستیەکانیان بزانین، هەر بۆیە دەمانەوێت لە رێگەی ئەنجومەنی پارێزگای دیالەوە، خزمەتی سەرجەم ناوچەکانی خانەقین و پارێزگاکە بکەین".
تەها ئیبراهیم وتیشی، "کاررکردنی ئێمە بە شەفافانە و بە دادپەروەرانە دەبێت و شکۆی هاووڵاتیانمان دەپارێزین و هەوڵیشدەدەین خزمەتی گەنجان بکەین و کاریان بۆ بدۆزینەوە".