د.بەختیار حاجی حەسەن زەنگنە کاندیدی ژمارە ۱۷ لەسەر لیستی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە ۱٤۲ سەبارەت بە جیاکارییەکان لە کەرکوک رایگەیاند: دەسەڵاتی تاکڕەو و خۆسەپێن لە پارێزگای کەرکوک، لە پرۆژە خزمەتگوزارییەکاندا جیاوازی گەورە دەکات.
هەروەها وتیشی ناوچە عەرەبییەکەن خزمەتگوزاری زیاتریان پێدەگات و ناوچە کوردییەکان و پێکهاتەکانی تر، پشتگوێ خراون. بەجۆرێک لە خوێندنگەی ناوچە کوردنشینەکان، سێ دەوام دەکرێت ئەوەش زیانی لە پڕۆسەی خوێندن داوە.
هاوکات باسی لەوەشکرد، لەچوارچێوەی پرۆژەیەکی هاوبەشی نێوان حکومەتی عیراق و حکومەتی چین، دەبوو دەیان خوێندنگە لە کەرکوک دروست بکرێن بەڵام هیچ یەكێکیان لەناوچە کوردییەکاندا جێبەجێ نەکراون.
هەروەها د. بەختیار حاجی حەسەن زەنگنە داوای لە کەرکوکییەکان کرد، ڕۆژی هەڵبژاردن بکەنە ڕۆژی گۆڕینی دەسەڵاتی تاکڕەو لە پارێزگاکەیان.
سەرچاوە: kurdsat