بڕیار شوانی کاندیدی ژمارە ١٨ لەسەر لیستی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە ١٤٢ رایگەیاند: ئەو ئەقڵەی ئێستا لە کەرکوک دەسەڵاتدارە دژی مافی دانیشتوانە رەسەنەکەی کەرکوکە و تەنانەت کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاکی لە گەڕەکە کوردییەکاندا قەدەغە کردووە.
هەروەها ئاماژەی بەوەش دا، دەسەڵاتداری ئێستای کەرکوک هۆکاری جیاکاری و نادادپەروەرییە لەو پارێزگایەدا و دەستیان لە گۆڕینی گرێبەستە کشتوکاڵییەکانی سنووری پارێزگای کەرکوکدا هەبووە و چەندین گرێبەستی زەوییە کشتوکاڵییەکانی خاوەنە رەسەنەکانیان هەڵوەشاندۆتەوە و گرێبەستیان بۆ عەرەبی هاوردە کردووە.
هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، ئێستا ململانێیەکی قورس لە نێوان خەڵکی هاوردە و دانیشتوانە رەسەنەکەی کەرکوک هاتووەتە ئاراوە. خەڵکی هاوردە بۆ کەرکوک دەیانەوێت بەم هەڵبژاردنە بیسەلمێنن کە ئەوان زۆرینەی خەڵکی کەرکوکن و دانیشتوانە رەسەنەکەی کەرکوک پشتگوێ بخەن.
سەرچاوە: GKsat