میری جحیش لە عیراق پشتیوانیی بۆ ھاوپەیمانیی یەکێتیی خەڵکی نەینەوا دووپاتکردەوە

09:45 - 2023-12-03
عیراق
217 جار خوێندراوەتەوە

لە چوارچێوەی سەردان و بەسەرکردنەوەکانی بۆ لای چین و توێژەکانی پارێزگای نەینەوا و دەوروبەری، رۆژی شەممە 2ی کانوونی یەکەم، ئاراس محەمەد ئاغا سەرۆکی ھاوپەیمانیی یەکێتیی خەڵکی نەینەوا بەھاوڕێیەتی وەفدی مەڵبەندی حەوتی نەینەوا، سەردانی میری قەبیلەی جحیش لە عیراق و جیھان (شێخ ئەحمەد حەمود تەها)ی کرد.
لەو بەسەرکردنەوەیاندا چاویانکەوت بە ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی و پیاوماقوڵانی جحیش و شێخ مەزھەر عەلاوی جحیشی کاندیدی ژمارە ٧ی ھاوپەیمانیی یەکێتیی خەڵکی نەینەوا و رایگەیاند ھاوپەیمانیی خەڵکی نەینەوا بەرنامەی جیاوازی ھەیە بۆ خزمەتکردنی دانیشتوانی نەینەوا بە ھەموو پێکھاتە و نەتەوە جیاوازەکانییەوە کە گشت سێکتەرەکانی ژیان دەگرێتەوە.
لای خۆشیانەوە خزمانی جحیش ستایشی هەوڵ و کۆششەکانی یەکێتی و هەڤاڵ ئاراس محەمەد ئاغا کرد و رایانگەیاند؛ وەک هەمیشە لە خزمەتی رێبازەکەی سەرۆک مام جەلالدا دەبن و یەکێتی بەحزبی خۆیان دەزانن، پشتگیری و پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی ھاوپەیمانیی یەکێتیی خەڵکی نەینەوا کاندیدەکانی دووپاتکردەوە.

#هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێنراوەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان