جیاکاری و نادادپەروەری لە کەرکوک پێشێلکردنی دەستووری عیراقە

06:44 - 2023-12-04
عیراق
223 جار خوێندراوەتەوە

پێشەنگ شێخ بورهان چوارداخی کاندیدی ژمارە ٢٦ لیستی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە ١٤٢ رایگەیاند: گۆڕانکارییە سیاسییەکانی رابردوو لە کەرکوک بە ئاراستەی لێدان لە پێگەی کورد و بێ هێزکردن و بێ کاریگەرکردنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە، بەڵام یەکێتی کەرکوکی بەجێنەهێشت و لەگەڵ کەرکوکییەکاندا مایەوە.
هەروەها باسی لەوەشکرد بەدرێژایی ساڵانی رابردوو، سیاسەتی تەعریب و گێچەڵکردن بە کورد لە کەرکوک پەیڕەوکراوە.
هاوکات ئەوەشی خستەڕوو، جیاکارییەکان لەنێوان پێکهاتەکانی کەرکوک و نادادپەروەری لەنێوانیاندا، سنووری دەستووری تێپەڕاندووە و بە ئاشکرا یاسا و دەستووری هەمیشەیی عیراق پێشێل دەکات.

سەرچاوە: KirkukTV

#هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێنراوەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان