وەرزشكاران دیمەنی مەدەنی وڵات و رۆحی زیندووی لاوێتی كۆمەڵگەی كەركوكن.
وەرزشكاران و تیمەكانی وەرزش هەر گوزارشت نین لە لەشساغی و تەندروست باشی، بەڵكو نیشانەی چالاكی و پاڵەوانێتی و پێشبڕكێ و بردنەوەن. وەك هەڵبژاردن و دیموكراسی وان، لە یاریگا ململانێ دەكەن، بەڵام بە خۆشی و شادی.
كچان و كوڕانی وەرزشكاری كەركوك لەگەڵ تیمی (هاوپەیمانیی كەركوك هێز و ئیرادەمانە) تێكەڵن، بۆیە شوێنیان لە بەرنامەی لیستی ١٤٢ دیارە، كە لەسەری سەرەوەن بۆ تواناداركردنی یانەكان و پاڵەوانێتییەكان و گەشەپێدانی وەرزش.
نوێنەرەكانی (هاوپەیمانیی کورکوک هێز و ئیرادەمانە) دەبنە هێز بۆ ئیرادەی وەرزشكارانی كەركوك و پێكەوە بە دروشمی خێراتر، بەرزتر و بەهێزتر هەڵبژاردنی ئەمجارە لە 18/12/2023 دەبەنەوە و جامەكە بەرز دەكەنەوە.