سەرەتای مانگی داهاتوو دەبێتە یاریزانی بلوگرانا

11:07 - 2023-12-05
وەرزش
170 جار خوێندراوەتەوە

گاڤی یاریزانی لاوی یانەی بارسیلۆنا لە یاریی ئیسپانیا و جۆرجیادا توشی پێكانێكی قورس بوو، پێكانەكەش بەجۆرێكە كە ئەمساڵ بەتەواوی ناتوانێت هیچ یارییەك بۆ یانەكەی بكاتەوە.
 ئەم پێكانەی گاڤی یەكێتیی تۆپی پێی ئیسپانیاو رابیتەی لالیگای ناچار کرد رێگە بە یانەی بارسا بدەن لە وادەی زستانەی هاتن و چوونی یاریزاناندا جێگرەوەی گاڤی بهێنێتە ریزەكانی تیپی یانەكە، ئەمە سەرەڕای كۆت و بەندە قورسەكانی یەكێتیی تۆپی پێی ئیسپانیاو رابیتەی لالیگا لەسەر بارسا كە رێگرە لەوەی بارسا بۆندی نوێ لەگەڵ یاریزانی نوێ ئیمزا بكات.
ئەوەتا بەهۆی ئەو كۆت و بەندە قورسانەی ئەوانەوە، بارسا سەرتای ئەم وەرزە ڤیكتۆر رۆكی لەیانەی ئەتلەتیكۆ بارانینسی بەرازیلی كڕیوە، بەڵام بەهۆی رێگرییەكانی رابیتەی لالیگاوە بارسا بەنیاز بوو وەرزی ئایندە بەرەسمی بیكاتە یاریزانی یانەكە، بەڵام وا پێكانەكەی گاڤی ئەم كۆت و بەندانەی شكاندو رۆكی كۆتایی ئەم مانگەو سەرتای مانگی داهاتوو بەرەسمی دەبێتە جێگرەوەی گاڤی و یاریی بۆ بارسا دەكات.
یانەی ئەتلەتیكۆ باراناینسی لەلای خۆیەوە ئەم هەواڵەی پشت راستكردۆتەوە و رایگەیاندووە كە یاریی ئەتلەتیكۆ باراناینسی و سانتۆس لە خولی بەرازیلدا، دوا یاریی ئەم یاریزانە دەبێت لەگەڵ یانەكەی.
یانەی بارسیلۆناش لەلای خۆیەوە لە بەیاننامەیەكی رەسمیدا بڵاویكردۆتەوە كە رۆژی 28 ی ئەم مانگە ڤیكتۆر رۆكی دەگاتە بارسیلۆنا و لە مەراسیمێكدا یاریزانەكە بە هاندەرانی بلوگرانا دەناسێنرێت.
هەروەها ئەوەشی بڵاو كردۆتەوە هەر لەگەڵ گەیشتنی بە بارسیلۆنا، ئەم یاریزانە لەبەردەستی چاڤی هێرناندێزدا ئامادە دەبێت و دەتوانێت لە یاریی بارسیلۆناو لاس پاڵماسدا كە رۆژی 4/1/2023 دەكرێت یاریی بەم یاریزانە بكات.
پرۆفایلی رۆكی
*ناو:ڤیكتۆر رۆكی.
*لە دایكبووی 28/2/2005.
*تەمەن:18 ساڵ.
*شوێنی یارییكردن:هێڵی هێرشبردن.
*دەستپێكردنی یاریی:2015 لەیانەی ئەمریكای بەرازیلی، 2019 چۆتە كرۆزیرۆ، 2022 چۆتە یانەی باراناینسی.
*بۆندەكەی لەگەڵ بارسیلۆنا:2024 تا 2030 دەبێت.
*بەرەسمی وەرزی داهاتوو 2024-2025 دەبێتە یاریزانی یانەی بارسیلۆنا.
*بڕی بۆندەكەی:31 ملیۆن یۆرۆیە لەگەڵ 30 ملیۆن یۆرۆ ئیزافات.
*بڕی كەسری عەقدەكەی لەگەڵ بارسا 500 ملیۆن یۆرۆیە.

#ســتادیـۆم

بابەتە پەیوەندیدارەکان