ئاسۆ مامەند: بەدەنگدان کورد دەسەڵاتی کەرکوک وەردەگرێتەوە

03:37 - 2023-12-05
کوردستان
363 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە رایدەگەیەنێت: "ئەو هەوڵانەی بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکوک دەدرێت، هەوڵێکی شکست خواردوە و تەنها هۆکارەکەی ئەوەیە کە دەزانن کورد زۆرینەی دەنگەکان بەدەستدەهێنێت".
ئاسۆ مامەند، سەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە بۆ کەناڵەکانی راگەیاندن رایگەیاند: "ئەقڵیەتێک هەیە ئەم نایاسایی و نادادپەروەرییەی لە ئێستادا لە کەرکوک هەیە دەیەوێت بەردەوامی پێبدات، بۆ ئەمەش داوای دواخستنی هەڵبژاردنیان لە کەرکوک کردووە، بەڵام داواکەیان هیچ هۆکارێکی یاسایی لە پشتەوە نییە، تەنها ئەوە نەبێت کە دەزانن کورد زۆرینەیە لە شارەکە و نایانەوێت بەڕێوەبردنی شارەکە بکەوێتە دەست کورد".
وتیشی، "داوا لە کوردی پارێزگای کەرکوک دەکەم ئەو پڕوپاگەندە و هەوڵە شکستخواردوانە ساردیان نەکاتەوە و رۆژی 18-12-2023 بکەنە رۆژی وەرگرتنەوەی دەسەڵات و دەستپێکی خزمەت لە شارەکەدا، بەدەنگدانمان هەوڵی عەرەبی شۆڤێنی بۆ لەباربردنی پێکەوەژیان لە شارەکە پوچەڵ دەکەینەوە".
سەرۆکی قەوارەی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە ئەوەش دەڵێت: "تاکە رێگا بۆ خزمەت و کاراکردنەوەی ئەنجومەنی پاریزگای کەرکوک تەنها و تەنها هەڵبژاردنە و لەم روانگەیەنەشەوە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باوەڕی تەواوی بە پێکەوە ژیان و شەراکەتی راستەقینە هەیە و هەموو هەوڵێک دەدەین دەسەڵات بۆ کورد لە کەرکوک بگەڕێتەوە".
PUKMEDIA

#هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێنراوەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان