هاووڵاتیان بە دەنگدان رێگە لەوە دەگرن کەس دەسەڵاتیان بەسەردا بسەپێنێت

09:43 - 2023-12-07
عیراق
383 جار خوێندراوەتەوە

سەمیرە ئەحمەد کاندیدی ژمارە ٤ لەسەر لیستی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە ١٤٢ سەبارەت هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، رایگەیاند: پێویستە هاووڵاتیان پێش ئەوەی دەنگ بە کاندیدەکان بدەن، شەڕ لەسەر مافەکانی خۆیان بکەن و رێگە نەدەن هیچ کەسێک بە زۆر دەسەڵاتی خۆی بەسەر شارەکەیاندا بسەپێنێت.
هەروەها وتیشی دەنگدان بەو کەس و لایەنەی دەبێتە دەسەڵاتدار مافی هاووڵاتیان و هاووڵاتیان بڕیار دەدەن کێ پۆستە حکومییەکان بەڕێوە ببات بەڵام لێپرسراوانی کەرکوک بەبێ گەڕانەوە بۆ هاووڵاتیان دەسەڵاتی خۆیان بەسەر خەڵكدا سەپاندووە.
هاوکات داوایشی کرد، هاووڵاتیانی کەرکوک بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و نوێنەری خۆیان هەڵبژێرن و رێگە نەدەن هیچ کەس و لایەنێک خۆی بەسەر خەڵکی کەرکوکدا بسەپێنێت.

سەرچاوە: KirkukTV

#هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێنراوەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان