کێشەی کەرکوک پەیوەندی بە بودجەوە نییە، پەیوەستە بە لێپرسراوی ناشیاوەوە

09:45 - 2023-12-07
عیراق
386 جار خوێندراوەتەوە

عەبدولجەبار مستەفا کاندیدی ژمارە ١٠ لەسەر لیستی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە ١٤٢ رایگەیاند: بەهۆی ئەو دۆخە سیاسییەی لە کەرکوک هەیە، پارێزگای کەرکوک بەشێوەیەکی بەرچاو لەلایەن حکومەتی مەرکەزییەوە پشتگوێ خراوە.
هەروەها وتیشی، ژمارەیەک کەس، کە بە نادادپەرەوەری دەسەڵاتی کەرکوکیان گرتووەتە دەست، هۆکارن بۆ ئەوەی کەرکوک زیاتر پەراوێز بخرێت.
هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد هەم لە کەرکوک و هەم لە حکومەتی عیراق، بودجەی پێویست بۆ بوژانەوەی خزمەتگوزارییەکان و نۆژەنکردنەوەی کەرتی تەندروستی و خوێندن و رێگەوبان و ئاو و ئاوەڕۆی کەرکوک هەیە بەڵام خەڵکی شیاو دەستپاک و خەمخۆری دەوێت. چونکە کێشەکە لە کەمی بودجە نییە بەڵکو کێشەکە لە کەسی ناشیاوە کە دەستی بەسەر کەرکوکدا سەپاندووە.

سەرچاوە: GKsat

#هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێنراوەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان