پڕۆژە تەواونەکراوەکانی کەرکوک پێویستیان بە بودجەیە

09:48 - 2023-12-07
عیراق
295 جار خوێندراوەتەوە

حازم ئیسماعیل هەمەوەند کاندیدی ژمارە ٢٥ لەسەر لیستی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە ١٤٢ سەبارەت بە پرۆژە خزمەتگوزارییەکانی کەرکوک، رایگەیاند: سەرەڕای پێویستی خەڵکی کەرکوک بە کۆمەڵێک پڕۆژەی نوێ، بەڵام ژمارەیەک پڕۆژەی کۆن بە نیوەناچڵی جێهڵراون و چیتر بودجەیان بۆ تەرخان ناکرێت.
هەروەها وتیشی، زۆربەی پڕۆژە تەواو نەکراوەکان، دەکەونە سنووری ناوچە کوردنشینەکانی کەرکوکەوە و لە ماوەی شەش ساڵی رابردوودا پشتگوێ خراون.
هاوکات ئاماژەی بەوەش دا، لیستی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە، بەڵێنی داوە لە رێی ئەنجومەنی پارێزگاوە پڕۆژە تەواو نەکراوەکان تەواو بکات و بیخاتە خزمەتی دانیشتوانی کەرکوک بە سەرجەم پێکهاتەکانییەوە.

سەرچاوە: GKsat

#هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێنراوەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان