دەتوانرێ لە ئەنجومەنی پارێزگاوە کێشە هەڵپەسێراوەکان چارە بکرێ

09:49 - 2023-12-07
عیراق
486 جار خوێندراوەتەوە

پەروین فاتیح کاندیدی ژمارە ١٢ لەسەر لیستی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە ١٤٢ سەبارەت بە خوێندنی زمانی کوردی لە کەرکوک، رایگەیاند: ململانێی حزبی ژمارەیەک لایەن تەنگی بە کەرتی خوێندنی کوردی لە کەرکوک هەڵچنیوە و تەنگەژە و لەمپەری بۆ دروست دەکرێ.
هەروەها وتیشی هەم گرفتی خوێندنی کوردی و گرفتی خزمەتگوزارییەکان دەتوانرێ بە یاسا و بە خستنەگەڕی یاسا دەستوورییەکان لە ئەنجومەنی پارێزگاوە چارە بکرێت و قەرەبووی پرۆژە هەڵپەسێردراوەکانی رابردوو بکەینەوە.
هاوکات وتیشی خستنەگەڕی پرۆژەکان و بوژانەوەی کەرتی خوێندنی کوردی لە کەرکوک پێویستی بە هێز و دەسەڵاتی خەمخۆرانەیە، بۆ ئەوەش پێویستە زۆرترین نوێنەری دڵسۆز و خەڵکی رەسەنی کەرکوک بچنە ئەنجومەنی پارێزگا بۆ ئەوەی بەرگری لە ماف و شایستە داراییەکانی کەرکوک بکەن.

سەرچاوە: GKsat

#هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێنراوەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان