ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و سەرۆکی هاوپەیمانیی یەکێتی خەڵکی نەینەوا بە راگەیاندنەکانی یەکێتی راگەیاند: یەکێتی لە نەینەوا لە سەدا سەد دەنگەکانی زیاد دەکات، بەشێوەیەك لە ریزبەندیی هەشتەمەوە دەنگەکان بەرز دەبێتەوە بۆ ریزبەندی سێیەم.
وتیشی، پارتی دیموکراتی کوردستان لە سەدا پەنچای کورسییەکانی لە دەست دەدات و حەفتا لە سەدی پۆستە خۆجێیەکانی لە پارێزگای نەینەوا لەدەستدەدات، پێکهێنانی حکومەتی خۆجیی لە پارێزگای نەینەوا دەبێت بە تەوافوقی بێت چونکە مودیلی زۆرینە و حزبی قاید لەم هەڵبژاردنە کۆتایی دێت و کورسییەکان کە ژمارەیان (26) کورسی دەبێت بەسەر 10 قەوارە و هاوپەیمانیی سیاسیدا دابەش دەبێت.