شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لەگەڵ خزمانی دێڕەشەیی کۆبۆوە

11:04 - 2023-12-08
کوردستان
504 جار خوێندراوەتەوە

بە مەبەستی دەربڕینی پاڵپشتی و پشتیوانی بۆ هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە، رۆژی پێنجشەممە کوڕانی شەهید سیروان دێڕەشەیی مەراسیمێکیان بۆ خزمانی گوندی دێڕەشە رێکخست.
لە  مەراسیمەکەدا کە هەڤاڵان مستەفا چاڵاوی و رەوەند مەلا مەحمود ئەندامانی سەرکردایەتی ئامادەی بوون، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ وتارێکی پێشکەش کرد و سوپاسی رێکخستنی ئەو مەراسیمەی کرد و وتی، دڵخۆشین ئەمڕۆ بە شانازییەوە کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانمان پاڵپشت و پشتیوانن بۆ سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە بەژمارە ١٤٢.
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ وتیشی، دوێنێ ئێوەی سەربەرز بە خوێن، بە خەبات و قوربانیدان بەرگریتان لە کەرکوک دەکرد و خاکی پیرۆزی کوردستانتان پاراست، ئەمڕۆش بە دەنگەکانتان دووبارە کوردستانی بوونی کەرکوک دەسەلمێننەوە و بۆ یار و نەیاری دەسەلمێننەوە کە کەرکوک کوردستانییە و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تاکە هێزی پارێزەری کەرکوک و کەرکوکییەکانە.

#هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێنراوەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان