خوێندکارانی کەرکوک سەردانی مەزاری مام دەکەن

10:33 - 2023-12-08
کوردستان
481 جار خوێندراوەتەوە

بەمەبەستی دووپاتکردنەوەی دڵسۆزی بۆ رێبازی سەرۆک مام جەلال، ئەمڕۆ هەینی زیاتر لە 1200 خوێندکاری کەرکوک سەردانی مەزاری سەرۆک مام یان لە سلێمانی کرد و لە لایەن د.یوسف گۆران، سەرپەرشتیاری بازنەی زانکۆ و پەیمانگەکانی کەرکوک و هەریەک لە هەڤاڵان  سەرکەوت زەکی و تەحسین نامیق پێشوازیان لێکرا.
لەم سەردانەدا خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکانی کەرکوک پاڵپشتی و پشتیوانی خۆیان بۆ سەرخستنی لیستی ژمارە ١٤٢ی هاوپەیمانی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە دووپاتکردەوە.

هەر لە سەردانەکەیاندا بۆ سەر مەزاری مام، خوێندکاران و گەنجانی قودسی کوردستان وەک هەمیشە پاڵپشتی و دڵسۆزیان بۆ رێبازی سەرۆک مام جەلال دووپاتکردەوە و بەڵێنیان دا لە رۆژی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بە دەنگەکانیان بۆ لیستی ١٤٢ کوردستانیبوونی کەرکوک بسەلمێنن و كۆتایی بە دەسەڵاتی بەزۆر سەپێنراوی ئەم شارە بهێنن.

#هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێنراوەکان #کەرکوک

بابەتە پەیوەندیدارەکان