(اتحاد اهل نینوی) بەرنامەی هەیە بۆ خزمەتکردنی خەڵکی نەینەوا

10:41 - 2023-12-08
عیراق
443 جار خوێندراوەتەوە

رۆژی هەینی 2023/11/8 ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی و سەرۆکی هاوپەیمانیی (اتحاد اهل نینوی)  لە سێ مەراسیمی جیادا بەئامادەبوونی کاندیدانی هاوپەیمانییەکە، هەریەك لە مصطفی سەعد القیسی ژمارە ٢٢، سبهان عادل العدوانی ژمارە ٣١ و وسام سالم ژمارە ١٨ و جەماوەرێکی زۆر و لایەنگرانی هاوپەیمانی لە سەنتەری شاری موسڵ کەرنەڤاڵێک بۆ پشتیوانی لیستی هاوپەیمانیی (اتحاد اهل نینوی)  بەڕێوەچوو.

لە مەراسیمەکەدا ئاراس محەمەد ئاغا رایگەیاند: هاوپەیمانیی (اتحاد اهل نینوی)  بەرنامەی جیاوازی هەیە بۆ خزمەتکردنی خەڵکی نەینەوا بەگشت پێکهاتەکانی چونکە شایەنی خزمەتکردنی لەوە باشترن.

هەمان رۆژ ئاراس محەمەد ئاغا بەهاوڕێیەتی بەرپرسانی کۆمیتەی تلکێف و بەعشیقە  و کەسایەتی و یاریزانان و وەرزشکاران ناحیەی بەعشيقە و گوندی بەعوێزەی سەر بە پارێزگای نەینەوا، بەشداریان کرد لە کردنەوەی یاری نێوان تیپەکانی دەڤەرەکە. هەڤاڵ ئاراس محەمەد ئاغا پاڵپشتی خۆی بۆ وەرزشکاران و یاریزانان دووپاتکردەوە و رایگەیاند؛ (اتحاد اهل نینوی)  پاڵپشت و پشتیوانی وەرزشکاران دەبێت، و هیچ کات کایەی وەرزشی فەرامۆش ناکەین و گەشەی زیاتری پێدەدەین.

#هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێنراوەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان