ئەڵوەن و خانەقین تەعریب ناکرێن چونکە کوردانە هەڵکەوتوون

06:32 - 2023-12-09
عیراق
508 جار خوێندراوەتەوە

سەمیر عەلی کاندیدی ژمارە ٣ لەسەر لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سنووری پارێزگای دیالە ژمارە ١٢٠ رایگەیاند: ململانێکان لە خانەقین پەیوەندی بە جیاوازی ئاینی و مەزهەبییەوە نییە بەڵکو پەیوەستە بە جیاوازی نەتەوەییەوە.
هەروەها وتیشی لە خانەقین و ناوچە دابڕێنراوەکانی سنووری دیالە، دەیان ساڵە پرۆسەی تەعریب دەستی پێکردووە و قۆناغ لە دوای قۆناغ زیان بە دانیشتووانە رەسەنەکەی ئەو ناوچەیە گەیەنراوە و ئاوارەیان کردوون بەڵام ئەڵوەن و خانەقین ناگوازرێنەوە و تەعریب ناکرێن چونکە کوردانە هەڵکەوتوون.
هاوکات باسی لەوەشکرد، بە بێڕێزانە مامەڵە لەگەڵ خانەقین و جەلەولا دەکرێت و زۆرجار لە دیالەوە بەبێ گەڕانەوە بۆ نوێنەران و دانیشتووانی ئەو سنوورە، بڕیاری تاکڕەوانەیان بەسەردا دەسەپێنرێن. هۆکاری سەرەکیش هی ئەوەیە لەناو ئەنجوومەنی پارێزگای دیالەدا، نوێنەرانی کورد بێ رۆڵ کراون.

سەرچاوە: Kurdisat

#هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێنراوەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان