سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی: شایستە داراییەكانی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران تێكەڵی ململانێكان نەكرێت

10:07 - 2023-12-10
کوردستان
309 جار خوێندراوەتەوە

«بەردەوامیی گفتوگۆی نیشتمانی و بونیادنەرانەی لایەنەكانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەپێناوی سەرخستنی كارنامەی حكومەت، پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی زیاتر و چارەسەركردنی كێشەكان»

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە بەغدا چاویكەوت بە نوری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا.
لە دیدارێكدا، كە خالید شوانی وەزیری داد ئامادەبوو، جەخت لە گەشەپێدانی پەیوەندییە مێژوویی و هاوبەشەكانی هەردوولا كرایەوە لەپێناوی هاوكاری و هەماهەنگی زیاتر بۆ چارەسەركردنی كێشەكان، پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان و سەقامگیریی لە وڵاتدا.
لە درێژەی دیدارەكەدا، بەردەوامیی گفتوگۆی نیشتمانی و بونیادنەرانەی لایەنەكانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لەپێناوی سەرخستنی كارنامەی حكومەت، پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی زیاتر و چارەسەركردنی كێشەكان دووپاتكرایەوە بەتایبەت پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، لەوبارەیەشەوە سەرۆك بافڵ، داوایكرد كە شایستە داراییەكانی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران تێكەڵی ناكۆكی و ململانێكان نەكرێت و ژیانی خەڵك پارێزراو بێت.
‏‎هاریكاریی نێوان لایەنەكان بۆ سەرخستن و هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، تەوەرێكی تری دیدارەكە بوو و سەرۆك بافڵ رایگەیاند: یەكێتی پشتگیریی تەواوی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكات لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا بەتایبەتی لە شاری كەركوك، چونكە دۆخی شارەكە تایبەتمەندیی خۆی هەیە و پێویستی بە گۆڕانكاریی ئیداری و خزمەتی زیاتر هەیە.

#بافڵ جەلال تاڵەبانی

بابەتە پەیوەندیدارەکان