پەیامی دژەتیرۆر لە یادی سەرکەوتن بەسەر داعشدا

03:30 - 2023-12-10
کوردستان
443 جار خوێندراوەتەوە

شەش ساڵ لەمەوبەر، دوای ئازادکردنی دوایین ناوچەی کە لە لایەن تیرۆرستانی داعشەوە داگیرکرابوو، سەرکەوتنی کۆتایی بەسەر ئەو رێکخراوە تیرۆرستییەدا راگەیەنرا.
لەپێناوی ئەم سەرکەوتنە مێژووییە بەسەر تیرۆردا، گەلی کوردستان و عیراق قوربانییەکی زۆریان بەخشی و ئەنجامی ساڵانێکی زۆر جەنگ و دەیان هەزار شەهید و بریندار بوو.
بێگومان لە یەکەم رۆژەوە، وڵاتانی دراوسێ و هەرێمی و جیهان هاوکاری مرۆیی و سەربازییان گەیاندە دەست هێزە کوردیی وعیراقییەکان بۆ رووبەڕووبونەوەی داعش، هاوپەیمانان پشت و پەنایەکی بە‌هێز بوون لەو جەنگەدا، بەڵام ئەوەیرڕاستییە و دەبێت هەموان درکی پێبکەن ئەوەیە کە سەرکەوتن لەو جەنگە سەپێنراوەدا، ئەنجامی یەکگرتوویی و یەک هەڵوێستی بوو، ئەوەشی بۆ سەلماندین کاتێک دەستمان لەناو دەستی یەکە، هیچ دوژمنێک توانای ئەوەی نییە بەرامبەرمان بوەستێت.
بە شانازییەوە هێزی دژەتیرۆر – CTG قارەمانانە توانی لەو جەنگەدا خۆی بسەلمێنێت و ببێتە سەرە رمی هێرشەکان و قەڵغانی پاراستنی کوردستان، رۆژێک لە هەولێر و رۆژێک لە کەرکوک، تا دەگاتە مەخمور و جەلەولا و خانەقین و دەیان ناوچەی دیکە، دژەتیرۆر هەردەم لە ئامادەباشیدابووە بۆ قوربانیدان لەپێناوی پاراستنی خاکەکەمان لە دەستی نەیارانی ژیان و ئاشتی.
دەست بە سنگەوە دەگرین بۆ سەرجەم شەهیدانی دەستی تیرۆر و لە خودای گەورە داواکارین شیفا بۆ برینداران و شەهیدە زیندووەکان بنێرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر

#بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر CTG #بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دژەتیرۆر #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان