بەڕێز ساین رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆك كۆماری توركیا
بەبۆنەی سەر لە نوێ هەڵبژاردنەوەتان وەك سەرۆك كۆماری توركیا، پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی ئێوە و گەلی تورکیای دراوسێ و دۆست و دەكەین، هیوادارین لە ماوەی پێنج ساڵی ئایندەی سەرۆكایەتیتان، قۆناغ و دەرفەتێكی تازە بێت بۆ كرانەوە و چارەسەری كێشەكان و فاكتەری ئارامی و سەقامگیری لە توركیا و ناوچەكە بێت. بەتایبەتی ئێمە وەکو یەکێتیی نیشتمانیی خوازیاری پەیوەندییەکی دۆستانە و کاراتری نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیاین.
جارێکی تر پیرۆزە
مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان