بەڕێزان بنەماڵەی سەربەزری حاجی خەتابی سەید عومەر وەلی
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (حاجی فاتیمە سەڕاج)، دایکی مامۆستایان سەربەست کەرکوکی، عومەر خەتاب، عوسمان خەتاب و شەهیدی قارەمان، عەلی خەتابمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی ئێوە و بنەماڵە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.
لە خوای گەورە داواکارم کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان