سەرۆک بافڵ پێشوازی لە کونسوڵی نوێی فەرەنسا دەکات

07:16 - 2023-12-10
کوردستان
245 جار خوێندراوەتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە یان برێم، کونسوڵی نوێی فەرەنسا لە هەرێمی کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا کە نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوو، دوایین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەرێم و عیراق گفتوگۆیان لەبارەوەکرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان کرایەوە بە ئامانجی پاراستنی ئاشتی، سەقامگیری و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان.

لە درێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ وێڕای پیرۆزبایی دەستبەکاربوون و دووپاتکردنەوەی پشتگیریی یەکێتی بۆ سەرخستنی ئەرکەکەی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا، هەڵوێستی یەکێتی لەبارەی رووداو و گۆڕانکارییەکان روونکردەوە و رایگەیاند، زاڵبوون بەسەر کێشەکان و کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکان بەتایبەت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، پەیوەستە بە گفتوگۆ، لێکتێگەیشتن و پابەندبوون بە دەستوورەوە، ئەمەش رێگا دروستەکەیە و لە ماوەی رابردوودا پەیڕەومان کردووە لەپێناوی بەدەستهێنانی شایستە داراییەکانی هەرێم و دوورخستنەوەی ژیان و گوزەرانی خەڵک لە ململانێکان.

#بافڵ جەلال تاڵەبانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتە پەیوەندیدارەکان