تەنانەت بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە خانەقی عەرەبە

06:14 - 2023-12-11
عیراق
278 جار خوێندراوەتەوە

هۆشمەند حەسەن میرزا رەشید ٢٥ کاندیدی ژمارە لەسەر لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە ژمارە ١٢٠ لە سنووری پارێزگای دیالە، سەبارەت بە تاکڕەوی دەسەڵاتی پارێزگاکە، رایگەیاند: زیانی رووداوەکانی دوای ریفراندۆم بە قورسی لەسەر ناوچە دابڕێنراوەکان بەگشتی و خانەقی بەتایبەت کەوتووەتەوە.
هەروەها وتیشی دەسەڵاتی تاکڕەو، زۆربەی ئەو پۆستانەی شایستەی کوردە رەسەنەکەی ناوچەکەن، وەرگیراونەتەوە و لێپرسراوی عەرەب لە شوێنیان دانراوە. تەنانەت بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە خانەقی کەسێکی عەرەبە.
هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی هاوسەنگی و دادپەروەری لەنێوان پێکهاتەکان شێواێنرا، خزمەتگوزارییەکانیش بە تەواوی شێوێنران و نەمان. هەروەها پرۆسەی تەعریب بە چڕی دەستی پێکردووەتەوە و ئێستا بە ئاشکرا تەعریبی پلان بۆ داڕێژراو پەیڕەو دەکرێت.

سەرچاوە: Kurdsat News

#هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێنراوەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان