بەدەستهێنانی مافە زەوتکراوەکانی هاووڵاتیان ئەرکی ئەنجومەنی پارێزگایە

06:50 - 2023-12-11
عیراق
456 جار خوێندراوەتەوە

په‌روین فاتیح كاندیدی ژماره‌ ١٢ له‌ هاوپه‌یمانی كه‌ركوك هێز و ئیراده‌مانه‌ ١٤٢ سەربارەت بە رۆڵی ئەنجومەنی پارێزگا رایگەیاند: یەکێک لە رۆڵە گرنگەکانی ئەنجومەنی پارێزگا بریتییە لە چاودێریکردنی بەڕێوەبەرایەتییەکان بۆ جێبەجێکردنی کاروباری هاووڵاتیان.
هەروەها وتیشی ئەو کاروبارانە خۆی لە بەدواداچوون بۆ شایستە داراییەکان و بەدەستهێنانی مافە زەوتکراوەکانی هاووڵاتیانی کەرکوک و پێشکەشکردنی پڕۆژەی خزمەتگوزاری و گەیاندنی دەنگی هاووڵاتیان بە لێپرسراوەکان دەبینێتەوە و و ئەوەش ئەرکی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگایە.
هاوکات ئاماژەی بەوەشکرد، لەم سەردەمەدا لەبری هێزی چەک و توندوتیژی، هاووڵاتیان بە دەنگ دەتوانن نوێنەرەکانیان لە ئەنجومەنی پارێزگا بەهێز بکەن و متمانە بدەنە ئەو کەس و لایەنانەی کە جوانترین بەرنامەیان هەیە.
باسی لەوەشکرد لە چەند ساڵی رابردوودا، هاوسەنگی هێز لەنێوان پێکهاتەکان تێکچووە و دەسەڵاتێکی تاکڕەو خۆی بەسەر پارێزگای کەرکوکدا سەپاندووە. ئەوەش بووەتە هۆی زەوتکردنی مافی هاووڵاتیانی رەسەنی کەرکوک.

سەرچاوە: KirkukTV

#هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ناوچە دابڕێنراوەکان

بابەتە پەیوەندیدارەکان